AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

٢٨ ئازار ٢٠٢٤

٣:١١:٣٧ د.ن
1447493

عێراق هەر خزمی ئێرانە/پێوەندی تاران –بەغدا لە ساڵی ڕابردوو

ناتوانین پێوەندی تاران و بەغدا یەک هێڵی وەسف بکەین چونکوو لە بواری جیاوازەوە لێک ئاڵون و لەوانەیە ئاسایش لە سەرووی هەموویانەوەیە؛ئاڵبەت باس کردن لەسەر پێوەندی دوو وڵاتەکە بە بێ لەبەرچاوگرتنی ڕۆڵی حاج قاسم بێ بنەمایە.

 گرووپی سیاسەت: سیاسەتی دراوسێیەتی وەکوو ڕوانگەی دەوڵەتی سێزدەیەم لە بواری سیاسەتی دەرەوە هەڵبژێردراوە، سیاسەتێک کە توانیویەتی دەفرایەتی زۆر بۆ وڵات لە بواری سیاسی، ئەمنیەتی، فەرهەنگی و ئابووری بڕەخسێنێت.

مێهر لە زنجیرە ڕاپۆرتگەلێکدا پێوەندی سیاسی و ئابووری ئێران لەگەڵ دراوسێیەکانی لێک داوەتەوە. ڕاپۆرتی یەکەم لەسەر عێڕاقە.

بەرز کردنەوەی ئاستی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ؛ یەکمایەتی سیاسەتی دەرەوە

ناتوانین پێوەندی تاران و بەغدا یەک هێڵی وەسف بکەین چونکوو لە بواری جیاوازەوە لێک ئاڵون و لەوانەیە ئاسایش لە سەرووی هەموویانەوەیە؛ئاڵبەت باس کردن لەسەر پێوەندی دوو وڵاتەکە بە بێ لەبەرچاوگرتنی ڕۆڵی حاج قاسم بێ بنەمایە. جگە لە ئەوە ئاستی ئاڵوگۆڕی ئابوور بەتایبەتی هەناردە کردنی کاڵا بۆ عێڕاق ئەو پێوەندییەی چڕتر کردووەتەوە.

کەنعانی: سەفەری عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان بۆ هوئاهونگی ئێران و عێڕاق بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمە

ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا وتبووی کە گفتوگۆی بەردەوام و ڕێکوپێکمان لەگەڵ عێراق هەیە ئەویش لە ئاستی کابینەی دەوڵەت، بەرپرسانی سەربازی و ئەمنیەتی ئێران و عێڕاق و سەفەری ئەحمەدیانیش لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئێران و عێڕاق بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم، تۆکمە کردنەوەی هاوکاری بۆ ئاشتی، سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە و سنوورەکان ئەنجام دراوە.

لە دیداری ئەحمەدیان لەگەڵ بەرپرسانی عێڕاقیلەسەر پابەدی ئێران بە ئاسایش و سەقامگیری عێڕاق و داکۆکی لەسەر درێژەی هاوکارییەکان بە گوێرەی ڕێککەوتننامەی هاوبەشی نێوان دوو وڵاتەکە بە شێوەیەک کە ئاسایشی دوو وڵاتەکە دابین ببێت، جەخت کرا.

دیداری ڕەئیسی و عەبدوللەتیف ڕەشید

لە دیداری دوو سەرۆک کۆمارەکەی ئێران و عێراق لەسەر بەرەنگار بوونەوەی گرووپە جودایی خوازەکان لە هێڵی سنووری ئێران و عێڕاق و هەروەها پیلانی ئیسرائیل بۆ خەساردان لە پێوەندی نێوان دوو وڵاتەکە و هەروەها ڕۆڵی شەهید قاسم سولەیمانی بۆ ڕێگری لە بەدی هاتنی پیلانی دوژمنان لە دژی گەل و حکومەتی عێراق داکۆکی کرا.

پێوەندی نێوان ئێران و عێڕاق وردبینی و هەستیاری زۆری هەیە

سەید هادی سەید ئەفقەهی کارناسی باڵای پرسەکانی ڕۆژاوای ئاسیا بە وتنی ئەوەی کە هیچ وڵاتێک بە قەد عێڕاق بۆ ئێمە گرینگ نییە، دەڵێت: هۆکاری ئەو گرینگ بوونە بەهۆی پێوەندی لێک نەبچڕاوی نێوان دوو گەلەکە، بوونی حەوزەی علمیەی نەجەف، پرسی جوگرافیایی و ...ە.

هەروەها وتیشی کە بوونی کێشەگەلێک لە نێوان ئێران و عێارقیش بەهۆی بوونی بەردەوامی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراقە کە بە چڕی پێوەندی نێوان ئێران و عێراقیان لەژێر چاوەدێریدایە.

هەروەها بوونی کێشەی ورد لە دانەوەی قەرزەکانی کارەبا و گاز، بەهۆی گەمارۆ و دەستێوەردانەکانی ئەمریکاوە بووە.

هێڵی ڕێگای ئاسنی شەلەمچە، بەسرە؛ خاڵی وەرچەرخان

لە خەرمانانی 1402 بەردی بناغەی چێ کردنی ڕێگای ئاسنی 32 کیلۆمەتری شەلەمچە بۆ بەسرە دانرا کە ئەوە دەبێتە هۆی ئاسانکاری لە هاتوچۆی زیارەتی بۆ کەربەلا و هەروەها هاتنی زیارەتکارانی عێڕاقی بۆ مەشهەد کە هەر یەکە لە وڵاتەکان 16 کیلۆمەتری چێ دەکەن.