AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

٢٨ ئازار ٢٠٢٤

٣:١١:١٥ د.ن
1447492

پێکدادان لە نێوان کۆچبەرانی کورد و تورک/ هێرش بۆ سەر کونسوڵخانەی تورکیا لە ئەڵمانیا

دوای پێکدادان لە نێوان کۆچبەرانی کوردی سووریا و تورکەکان لە شارە جیاجیاکانی ئەڵمانیا، هێرش کرایە سەر باڵەخانەی کونسوڵخانەی تورکیا لە هانوفێر .

 شەوی ڕابردوو باڵەخانەی سەرکونسوڵگەری تورکیا لە هانوفێر لەلایەن هەندێک کەسی نەناسراوەوە هێرشی کرایە سەر. وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ئەڵمانیا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ئەو هێرشەی دایە پاڵ لایەنگرانی پەکەکەوە.

نووسینگەی پۆلیسی خۆجەیی ڕایگەیاندووە کە کوردی سووریا کە ڕێوڕەسمی نەورۆزیان لە شاری لوون بەڕێوە دەبرد و بە ئاڵای هەرێمی کوردستانەوە خەریکی شایی بوون، لەلایەن تورکەکانەوە هێرشیان دەکرێتە سەر و دەبێتە شەڕە جنێو و دواتر پێکدادان دەکرێت لە نێوانیاندا و بەهۆیەوە شەش کەس و لەوانە پۆلیسێک بریندار دەبێت.

342/