AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

٢٨ ئازار ٢٠٢٤

٣:١٠:٣٢ د.ن
1447491

ئەردۆغان لە کاتی هەڵبژاردندا کورد دەکەوێتە یادی

هەواڵدەری بلومبێرگ بە ئاماژە بە ڕاگەیاندنی ویستی ئەردۆغان بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە ئاشتی لەگەڵ کوردەکان ، ڕایگەیاند کە ئەردۆغان کە ئێستا پێویستی بە دەنگی کوردەکان لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان هەیە، باس لە ئاشتی دووبارە لەگەڵ ئەوان دەکات.

 هەواڵدەری بلومبێرگ بە ئاماژە بە لێدوانەکەی ڕۆژی ڕابردووی ئەردۆغان لە ئامەد کە ویستی خۆی بۆ دانوستان لەگەڵ کوردەکان لەسەر ئاشتی دەربڕیوە، نووسی: ئەو لە هەڵبژاردنەکاندا لە شاری ئەستەنبۆڵ پێویستی بە دەنگی کوردەکان هەیە.

ئەو هەواڵدەرییە ڕاگەیاندنی ویستی ناڕاستەوخۆی ئەردۆغان بۆ ئاشتی لەگەڵ کوردەکانی داوەتە پاڵ پێداویستی ئەو بە دەنگی کوردەکان لە هەڵبژاردنەکانی هەفتەی داهاتوو و ئەگەری گۆڕانکاری لە دەستووری تورکیا.

بولمبێرگ ئاماژەی داوە کە نوێنەری ئەردۆغان لە ڕکابەری لەگەڵ نوێنەری پارتی کۆماری خواز پێویستی بە دەنگی کوردەکان هەیە لە گەورەشاری ئەستەنبۆڵ.

342/