AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٢٧ ئازار ٢٠٢٤

٢:١٧:٠٦ د.ن
1447236

وردەکاریی دانوستانەکانی تێلاڤیڤ و بەرخۆدانی فەلەستین

سەرچاوەیەکی تایبەت لە بەرخۆدانی فەلەستین لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەیادین ئاماژەی دایە سەر وردەکارییەکانی دانوستانی ناڕاستەوخۆی هێزەکانی بەرخۆدان و تێلاڤیڤ.

 سەرچاوەیەکی تایبەت لە بەرخۆدانی فەلەستین ئاماژەی دایە سەر دانوستانی ناڕاستەوخۆی هێزەکانی بەرخۆدان و تێلاڤیڤ و لە ئەو پێوەندییەدا وتی: سەرەڕای دۆخی دژواری دانوستان و ڕەت کردنەوەی ئەوەی کە ئیسرائیل پێشکەشی کردبوو، دانوستانەکان هەر درێژەی هەیە.

بە وتەی ئەو سەرچاوە فەلەستینییە، ئیسرائیل سەرەڕای نەرمی نواندەکانی حەماس بەتایبەتی لە پرسی زینداییەکان، لە بواری ژمارەی زیندانییەکان وەکوو نیازپاکی، وەڵامی خۆی گەیاندووەتە لانیکەم.

ئەو سەرچاوە بە ئەلمەیادینی وت: ئیسرائیل ئاماژەی نەداوەتە سەر ئاگربڕ و پێشنیارێکی ڕوونی سەبارەت بە کشانەوە لە ناوچە قەرەباڵغەکان پێشکەش نەکردووە.

342/