AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٢٧ ئازار ٢٠٢٤

٢:١٦:٢٩ د.ن
1447235

نیشان دانی هێزی بەرخۆدانی عێڕاق دوای گەردەلوولی ئەقسا

دوای ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا گرووپەکانی بەرخۆدان بەدوای ئامانجی دوو لایەنەیی خۆیان بۆ بەرگری لە گەلی ستەملێکراوی غەززە و دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا، هێرشیان کردە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکە.

 گرووپی نێودەوڵەتی: گرووپەکانی بەرخۆدان لە ڕۆژانی سەرەتایی ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا لە پاڵ دیکەی هێزەکانی بەرخۆدانی ناوچەکە بە دوو ئاامنجی ڕاگرتنی دەستدرێژی ئیسرائیلبۆ سەر غەززە و دەرکردنی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێڕاق، بنکەکانی ئەمریکا لە عێڕاق و ناوچەکەیان کردە ئامانج.

گرووپەکانی بەرخۆدان لە پاڵپشتی لە خەڵکی فەلەستین زنجیرە هێرشێکیان لە دژی هێزەکانی پشتیوانی ئیسرائیل لە ناوچەکە واتا تیرۆریستەکانی سێنتکام و نوچە داگیرکراوەکان دەست پێکرد. ئەوان لە ئەو هێرشانەدا، بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و بنکەکانی ئیسرائیل لە فەلەستینی داگیرکراویان بە ڕاکێت، درۆن و مووشەکی جیاواز کردە ئامانج.

بەرخۆدانی عێراق دوای دەسپێکی پێکدادانەکانی ئەم دواییە لە ناوچەکە، لە یەک مانگ ونیو دوای شەڕی غەززە لانیکەم دوو هێرشی کردووەتە سەر بنکەی تێل بیدەر، 6 هێرش بۆ سەر بنکەی شەدادێ، 6 هێرش بۆ سەر بنکەی کونکو، 12 هێرش بۆ سەر بنکەی ئەلعمر، 6 هێرش بۆ سەر بنکەی ئەلتنف، 4 هێرش بۆ سەر بنکەی ڕمیلان، هێرشێک بۆ سەر بنکەی قسرک و هێرشێک بۆ سەر بنکەی ئەلمالکیە لە سووریا ئەنجام داوە. لە عێراقیش بنکەی ڤیکتوری و بنکەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی هەولێر هەر یەکەیان جارێک، فڕۆکەخانی هەریر 10 جار و بنکەی ئەسەد 16 جار کرایە ئامانجی هێرشی درۆنی و ڕاکێتی گرووپەکانی بەرخۆدان.

342/