AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٢٧ ئازار ٢٠٢٤

٢:٠٧:٣٧ د.ن
1447230

تورکیا دیمۆگرافیای ناوچە کوردنشینەکانی سووریای گۆڕیوە

دامەزراوەی جاست سکیۆریتی بە ئاماژە بە بوونی دەیان ڕاپۆرتی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ، لە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە کوردنشینەکانی ژێر کۆنترۆڵی تورکیا وەکوو عەفرین هەواڵی داوە.

 دامەزراوەی سکیۆرێتی سەر بە قوتابخانەی مافی مرۆڤی زانکۆی نیۆیۆرک، بە ئاماژە بە ڕاپۆرتی چەندین دامەزراوەی مافی مرۆڤی وەکوو چاوەدێری مافی مرۆڤ، دامەزراوەی دادپەروەری بۆ سووریا و چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، لە دەرکردن و ئاوارە بوونی زیاتر لە 100000 کەس لە دانیشتوانی ناوچەی عەفرین لە هێرشی تورکیا لە ساڵی 2018 هەواڵی داوە.

دامەزراوەی جاست سکیۆرێتی نیسبەت بە درێژەی گۆڕینی دمۆگرافیای ناوچە کوردنشینەکانی سووریا لە درێژەی هێرشە بەربڵاوەکانی تورکیا هۆشداریی داوە و داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە بۆ ڕێگری لە درێژەی هێرشەکان بۆ سەر کوردی سووریا لەلایەن گرووپەکانی نزیک بە ئەو وڵاتەوە، گوسار بخاتە سەر تورکیا.

342/