AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٢٥ ئازار ٢٠٢٤

٢:٤٤:٢٥ د.ن
1446777

ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی سوپای توركیا لە چیای گاڕە

دوای سێ ساڵ له‌ شكستهێنانی ئۆپه‌راسیۆنێك بۆ سه‌ر چیای گاره‌، ئه‌مساڵ جارێكی دیكه‌ سوپای توركیا ئۆپەراسیۆنی فراوان ده‌كاته‌وه‌ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ كه‌ هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

 ڕێکخراوی CPTی ئەمریکی نوێترین ڕاپۆرتی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی چاوەڕوانکراوی ئەمساڵی تورکیا لە قووڵایی خاکی هەرێمی کوردستان بڵاوكرده‌وه‌.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: "ئۆپەراسیۆنی ئەمجارەی سوپای تورکیا بۆ سەر زنجیرە چیای گارە دەبێت، کە بە درێژایی 38.9 کیلۆمەتر هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک بەیەکەوە دەبەستێتەوە و ناوەندی بەیەکەوە بەستنەوەی هەر چوار قەزای مێرگەسۆر، ئاکرێ، ئامێدی و زاخۆشە، گارە گرنگی ستراتیژی هەیە و شاڕێی جموجۆڵی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه‌)یه‌ لە ناوچەکەدا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، لە مانگی کانونی یەکەمی 2017 تا (نیسان/4)ی 2022، سوپای تورکیا توانیویەتی 86.02% سنوری نێوان عێراق- تورکیا کۆنتڕۆڵ بکات و 64 بارەگای سەربازیی بەدرێژایی سنورەکە جێگیربکات.

تیمی کوردستانی عێراقی CPT هۆشداریدەدات لە ئاوارەبون و دروستبونی مەترسی بۆ سەر گیانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی.

چیای گارە بە بەرزی 2.251 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا و بە درێژایی 38.9 کیلۆمەتر هەر چوار قەزای مێرگەسۆر، ئاکرێ، ئامێدی و زاخۆ بەیەکەوە دەبەستێتەوە، لە دامێن و قەدپاڵەکانی ئەو زنجیرە چیایەدا 94 گوند هەن، لەو ژمارەیە 55 گوندیان لەساڵی 1996ەوە بەهۆی بۆردومان و لەشکرکێشییەکانی تورکیا لە ناوچەکەدا بە تەواوی چۆڵبوون.