AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٢٥ ئازار ٢٠٢٤

٢:٤٣:١٣ د.ن
1446775

هێرشی داهاتووی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا قورس دەبێت/ کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا نزیکە

توێژەرێکی پرسەکانی سووریا هۆشداریدا کە ئەمریکا هەوڵی کشانەوەی لە سووریا دەدات.

 دکتۆر فابریس باڵەنش ، توێژەرێکی پرسەکانی سووریا لە دیمانە لەگەڵ ئەلمانیتۆر، هۆشداریی دا کە کوردەکانی سووریا گەورەترین شکستخواردووی گۆڕانکارییەکانی داهاتووی سووریا دەبێت.

وتیشی: لایەنگرانی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا لە ئەمریکا زیادی کردووە و ئەم وڵاتە بە دوای کشانەوەی بێ کێشە دەگەڕێت لەو ناوچانەی کە کوردەکانی سوریا کۆنترۆڵیان کردووە.

باڵانش هۆشداریشیدا لەوەی ئەگەر ئەمەریکا لە سووریا بکشێتەوە، تورکیا هەنگاو دەنێت بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو ناوچانەی کە لە دەستی هێزە کوردییەکانی سووریادا ماونەتەوە و لە ئەگەری سێیەم هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا لە ساڵی 2018ەوە، چەند ملیۆن کوردی سوریا دەچنە ناو هەرێمی کوردستان.

342/