AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٢٤ ئازار ٢٠٢٤

٢:٣٥:٠٤ د.ن
1446546

گفتوگۆی عەمار حەکیم و باڵیۆزی ئێران لە بەغدا

بەرپرسی ڕەوتی حیکمەتی نەتەوەیی عێراق لە دیدارێکدا لەگەڵ محەمەد کازم ئەلسادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا، دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

"سەید عەمار حەکیم"، بەرپرسی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق، لە دیدارێکدا لەگەڵ محەمەد کازم ئەلسادق، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا، پێداچوونەوەی بە دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد.

لەم دیدارەدا کە لە ئۆفیسی سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق لە بەغدا بەڕێوەچوو، حەکیم جەختی لە گرنگی بەهێزکردنی هاوکاریی نێوان هەردوو وڵات کردەوە لە هەموو بوارەکاندا.

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق هەروەها جەختی لەسەر پێویستی ئاگربەست لە غەززە و دابینکردنی هاوکاری بۆ ئاوارەکان و ئاوەدانکردنەوەی ئەم ناوچەیە کردەوە، هەروەها کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بەرپرسیار کرد لەو تاوانانەی بەرامبەر بە خەڵکی بێ ماڵ و حاڵی غەززە ئەنجام دراون.

342/