AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٢٣ ئازار ٢٠٢٤

٢:٥٣:٠١ د.ن
1446322

کاردانەوەی ئێران بە هێرشی تیرۆریستی موسکۆ

کۆماری ئیسلامیی ئێران بە توندی کردەوەی تیرۆریستی مۆسکۆی شەرمەزار کرد.

 وەزیری دەرەوەی ئێران، لە کاردانەوە بە هێرشی تیرۆریستی ڕۆژی هەینی، لە مۆسکۆ ڕایگەیاند کە "شەڕێکی هاوبەش و کاریگەر دژ بە تیرۆر پێویستی بە هەنگاوی جددی و بێ جیاکاری هەیە لە لایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە".

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان شەوی هەینی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بە زمانی ڕووسی نووسیویەتی: بە توندی کردەوە تیرۆریستییەکەی مۆسکۆ ئیدانە دەکەم، وێڕای دەربڕینی سەرەخۆشیم بۆ کەسوکاری قوربانییەکان، سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی هاوکارم سێرگی لاڤرۆڤ و حکومەت و خەڵک ڕووسیا دەکەم بۆ ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە.

هەروەها ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، بە توندی ئیدانەی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ناوەندێکی بازرگانی لە مۆسکۆ کرد کە ئەمشەو (هەینی)، ٣ی خاکەلێوە، بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی ڕووسیا.

342/