AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٢٣ ئازار ٢٠٢٤

٢:٥٢:٣٧ د.ن
1446321

تیرۆریستی هێرشەکەی موسکۆ دەستبەسەر کرا

میدیاکانی ڕووسیا یەکەم وێنە و دانپێدانانی تیرۆریستی بەرپرسی هێرشەکەی سەر هۆڵی مۆسیقای مۆسکۆیان بڵاوکردەوە.

بە پشتبەستن بە سپۆتنیک، "مارگاریتا سیمۆنیان"، سەرنووسەری گرووپی ڕاگەیاندنی "ڕاسیا سیودنیە" و کەناڵی تەلەفزیۆنی "ئارتی"، یەکەم وێنەی یەکێک لەو کەسانەی بڵاو کردەوە کە بە گومانی هێرشی تیرۆریستی لە "کرۆکاس" دەستبەسەر کرابوو ".

بەپێی ئەم وێنانە، کەسی دەستگیرکراو دان بەوەدا دەنێت کە لە ٤ی ئازارەوە لە تورکیاوە هاتۆتە ناو ڕووسیا.

هەروەها باسی لەوە کردووە کە نیو ملیۆن ڕوبڵیان پێداوە بۆ کوشتنی خەڵک، و لە بەرامبەر پارەدا ئەو کارەی کردووە، هەروەها فەرمانی لە سەرووی خۆیەوە هەیە کە هەموو کەسێک لە هۆڵی کۆنسێرتەکەدا بکوژێت.

342/