AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Parstoday
شەممە

٢٣ ئازار ٢٠٢٤

٢:٥١:٥٩ د.ن
1446320

بەغدا مووچە دەنێرێت و هەرێمی کوردستان خەرجی ناکات

پەرلەمانتارێکی شیعە ڕایدەگەیەنێت کە بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، تەنیا چارەسەر خەرجکردنی مووچەکانیانە ڕاستەوخۆ لە بەغداوە.

حەنان فەتلاوی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "ڕابعە" ڕایگەیاند: "ماوەی 21 ساڵە بەغدا هەموو مانگێك مووچەی بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ناردووە و ئەو قسەیە ڕاست نییە کە بەغدا مووچە نانێرێت.

بەوتەی حەنان فەتلاوی، حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی 45 ملیار دۆلاری بەغدا قەرزارە، کە وەك ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت: پارەی داهاتی ناوخۆ و گومرگە و نەگەڕێندراوەتەوە بۆ بەغدا.

فەتلاوی لەو چاوپێکەوتنەدا دەڵێت: "ئێمە دژی گەلی کورد نین، ئەوان قوربانیین و بەشێکن لە عێراق، داواکاریی ئێمە ئەوە بووە، ئەگەر فەرمانبەری بندیوارتان نییە کەواتە بۆ لیستی مووچە و زانیارییەکانیان بۆ بەغدا نانێرن.

342/