AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

٢٢ ئازار ٢٠٢٤

٢:٣٧:٠٦ د.ن
1446140

داخوازی ئێران بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا

باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: ئێران جارێکی دیکە داواکاری خۆی بۆ کشانەوەی دەستبەجێی هەموو هێزە دەرەکییە بانگهێشتنەکراوەکان لە سووریا دووپات دەکاتەوە.

 ئەمیر سەعید ئیروانی، باڵوێزی ئێران و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سووریا زیادی کرد: ئەم مانگە سێزدەهەمین ساڵوەگەڕی دەستپێکردنی شەڕ لە ئەو وڵاتەیە. لە ماوەی ئەم ١٣ ساڵەدا گەلی سوریا زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە و ئەم ململانێیە لێکەوتەی خراپی لەسەر ئارامی و ئاسایش و سەقامگیری تەواوی ناوچەکە هەبووە.

ئیرەوانی وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران جارێکی دیکە داواکاری خۆی بۆ کشانەوەی دەستبەجێی سەرجەم هێزە دەرەکییە بانگهێشتنەکراوەکان لە سووریا دووپات دەکاتەوە.

وتیشی: بە تایبەتی ئێمە جەخت لەسەر پێویستی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەکەینەوە کە بەشێک لە خاکی سوریایان داگیرکردووە. جگە لەوەش گەڕاندنەوەی یەکپارچەیی خاکی سوریا پێویستی بە هەوڵدان هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەردەوامی هەموو تاقمە تیرۆریستییەکان.

342/