AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

٢٢ ئازار ٢٠٢٤

٢:٣٦:٢٧ د.ن
1446139

ڕژێمی ئیسرائیل لە تاڵاوی شەڕی غەززەدا گیری خواردووە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بە ڕاوەستانی گەل و بەرخۆدانی فەلەستین، ڕژێمی ئیسرائیل لە تاڵاوی شەڕی غەززەدا گیری خواردووە.

 حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و ئیسماعیل هەنیە بەرپرسی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین-حەماس، دوا پێشهاتەکانی فەلەستین و غەززەیان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا تاوتوێ کرد.

لەم وتووێژەدا وێڕای گەیاندنی سڵاوی گەرمی خۆی بە ڕێبەری باڵای ئێران و سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و هیوای ساڵی نوێ و مانگی ڕەمەزان بۆ حکوومەت و گەلی ئێران، دوایین پێشهاتە سیاسی و مەیدانییەکانی غەززەی ڕوون کردەوە.

ناوبراو بە جەختکردنەوە لەسەر ڕۆح و هێزی خەباتکارانەی خۆڕاگری لە ڕاوەستان لە بەرامبەر مەکینەی شەڕ و کوشتنی دوژمنی زایۆنی، بارودۆخی مرۆیی بەتایبەتی لە باکووری کەرتی غەززەی بە گرینگ و پێویستی بە هەنگاوی خێرا لە لایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەسف کرد.

جەختی لە ناردنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ دانیشتوانی غەززە و ڕێگری کردن لە برسێتی کردنیان لەلایەن ڕژێمی زایۆنیستی و بەتایبەت منداڵان کردەوە.

لەم چاوپێکەوتنەدا ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: بۆ جیهان تێگەیشتنە کە ناتانیاهۆ گەیشتووەتە کۆتایی هێڵ و تەنها شەڕ دەکات بۆ مانەوەی خۆی.

ناوبراو زیادی کرد: وەک ئیمام خامنەیی جەختی کردەوە، بە هەڵوێستی گەل و بەرخۆدانی فەلەستین، ڕژێمی ئیسرائیل لە تاڵاوی شەڕی غەززەدا گیری خواردووە.

342/