AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Parstoday
ھەینی

٢٢ ئازار ٢٠٢٤

٢:٣٦:٠٠ د.ن
1446138

جیایی خوازەکان لە سنووری ئێران نەماون/ چەک کردنی گرووپە دژبەرەکانی ئێران بە باشی ئەنجام بووە

باڵیۆزی ئێران لە بەغدا سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەمنی ئێران و عێراق وتی: گرووپە جیایی خوازەکان لە سنووری ئێران نەماون.

 موحەمەد کازم ئال سادق لە وتوویژ لەگەڵ ئاژانسی خەبەر فەوری، وتی: بۆ جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ئەمنیی نێوان ئێران و عێراق هەنگاوی باش نراوە.

زیادیشی کرد: گرووپە جیایی خوازە دژە ئێرانییەکان، لە ناوچە سنوورییەکان پاڵیان پێونراوە بۆ دواوە، سنوورەکانیش لەلایەن حکومەتی ناوەندی عێراقەوە کۆنتڕۆڵ کراوە، و ئەو گرووپانەش لە ئێستادا لە سنوورەکان نین و کشاونەتەوە بۆ قووڵایی ناو خاکی هەرێمی کوردستان.

گرووپە دژبەرەکانی ئێران چەک کراون

وتیشی: بابەتی دیکەش چەکداماڵینی ئەو گرووپانە بوو، کە بە وتەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بە باشی ئەنجام دراوە و چەکی قورس و نیمچە قورسیان لێ وەرگیراوە، و وەک پەنابەر لەو کەمپانەی کە ئێستا تێدان، جێگیر بن.

هەڵوەشانەوەی پاسپۆرتی مستەفا هیجری

ڕاشیگەیاند: هەنگاوی سێهەم ئاڵوگۆڕی تاوانبارانە، لە ئێستادا دانوستان لەو بارەیەوە کراوە، هەرچەندە هێشتا جێبەجێ نەکراوە، جگە لەوەش لە میانەی ئەو دانوستانانەدا ئێران بۆی دەرکەوت کە بەشێک لە سەرکردەکانی ئەو گرووپانە پاسپۆرتی عێراقیان هەیە بۆ ئەوەی گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بکەن .لە نێویاندا "مستەفا هێجری" بوو، کە بەهۆی ناڕەزایەتی ئێرانەوە پاسپۆرتەکەی لەلایەن عێراقەوە هەڵوەشایەوە.

جەختیشی کرد: بە گشتی هەوڵ دەدەین جێبەجێکردنی بڕگەکانی ئەم ڕێککەوتنە بە باشی بڕواتە پێشەوە.

342/