AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

٢١ ئازار ٢٠٢٤

١:٥٠:٠٦ د.ن
1445973

سەرۆکى حکومەتى هەرێمی کوردستان: تا دە ڕۆژی تر کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت

سەرۆکى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، دڵنیایی دەدەم بە موچەخۆران بۆ چارەسەرى موچە و لە ١٠ ڕۆژى داهاتوودا کێشەى موچە چارەسەر دەبێت.

 لە وتارێکدا لە ئاهەنگى نەورۆز لە ئاکرێ، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێم وتى: سوپاسی خەڵکى کوردستان دەکەم کە خۆڕاگربوون لە بەردەم نەبوونى مووچە.

سەرۆکى حکوومەتى هەرێم وتیشى: هەموو هەوڵى خۆمان داوە بۆ چارەسەرى کێشەى موچە و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى عێراق لەسەر ئەو پرسە لەسەر خەتین.

مەسرور بارزانى دڵنیایی بە موچەخۆراندا و وتى: دڵنیایی دەدەم بە موچەخۆران بۆ چارەسەرى کێشەى موچە و لە ١٠ ڕۆژى داهاتوودا چارەسەر دەبێت.

342/