AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

٢١ ئازار ٢٠٢٤

١:٤٩:٤١ د.ن
1445972

کۆچ کردنی زیاتر لە 200 هەزار کۆچبەر لە کوردستانی سووریا

لە ڕاپۆرتێکدا دەزگای کارنگی ئەوروپا کۆچکردنی ٢٠٠ هەزار هاوڵاتی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ تورکیا و ئەوروپای ڕاگەیاند.

 دامەزراوەی کارنگی ئەورووپا کۆچی بەرفراوانی دانیشتووانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردانی سووریای لە ڕێگەی تورکیاوە بۆ ئەورووپا ڕاگەیاند.

ئەم پەیمانگایە بانگەشەی ئەوەی کردووە کە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠٠ هەزار دانیشتووی کورد و عەرەبی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆچیان کردووە.

دامەزراوەی کارنگی ڕایگەیاندووە، بێکاری، قەیرانی ئابووری، دامەزراندنی زۆرەملێ لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات و ناڕازیبوون لە سیستەمی پەروەردە لە هۆکارەکانی کۆچی بەکۆمەڵی ئەو کەسانەن.

هەروەها دامەزراوەی بیرکردنەوەی کارنگی کۆچی ٢٨٠ هەزار کوردی سوریای بۆ ناوچەی کوردستانی عێراق ڕاگەیاندووە.

342/