AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٢٠ ئازار ٢٠٢٤

٢:١٥:٢٦ د.ن
1445782

ئاوارەکانی شەڕی داعش لە شنگال و نینەوا ئێستا زیاتر لە 56000 بنەماڵەن

نوێنەری ئێزیدییەکان پەرلەمانی عێراق ژمارەی ئەو خێزانە ئاوارانەی ڕاگەیاند کە لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان و دەرەوەی ئەو کەمپانە دەژین.

 شەریف سلێمان ڕایگەیاند: ژمارەی ئەو ئێزیدیانەی لە کاتی داگیرکردنی نەینەوا و شنگال لەلایەن گروپی تیرۆریستی داعشەوە ڕفێندراون، زیاتر لە 56 هەزار خێزانن.

ژمارەی ئاوارەکانی ئێزیدی زیاتر لە 56 هەزار خێزانە، لەو ژمارەیەش 26 هەزار خێزانیان تا ئێستا لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی لە پارێزگای دهۆکدان و زیاتر لە 30 هەزار خێزانیش لە دەرەوەی کەمپەکان نیشتەجێن.

ئاشکراشی کرد، ژمارەی ڕفێنراوانی ئێزیدی 6350 کەس بووە و نزیکەی 3800 کەسیان گەڕاونەتەوە ناوچەی نیشتەجێبوونیان.

342/