AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

١٩ ئازار ٢٠٢٤

٢:٥٩:٣٦ د.ن
1445587

یەک ملیۆن و ١٠٠ هەزار کەس لە کەرتی غەززە برسین

نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: بەپێی پۆلێنبەندییەکان، لە ئێستادا لە کەرتی غەززە یەک ملیۆن و ١٠٠ هەزار کەس بە دەست برسێتییەوە دەناڵێنن.

پێشبینیش دەکرێت تاوەکو مانگی ئایار بە رێژەی ٧٠٪ـی دانیشتوانی غەززە دووچاری برسێتی ببنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: بە پشتبەستن بە پۆلێنبەندی کاتی یەکگرتووی ئاسایشی خۆراک دەرکەوتووە کە لە ئێستادا لە تەواوی کەرتی غەززەدا یەک ملیۆن و ١٠٠ هەزار کەس دووچاری ئاستێکی کارەساتبار لە برسێتی بوونەتەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، پیشبینی دەکرێت تاوەکو مانگی ئایار بە رێژەی ٧٠٪ـی دانیشتوانی غەززە دووچاری برسێتی ببنەوە.
ئەوەش خراوەتە روو، ئەگەر ئیسڕائیل هێرشەکانی بۆ سەر شاری رەفەح چڕتر بکاتەوە، ئەوا نزیکەی نیوەی دانیشتوانی غەززە کە دوو ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەسە تووشی برسێتییەکی مەترسیدار دەبنەوە.

342/