AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

١٩ ئازار ٢٠٢٤

٢:٥٧:٤٤ د.ن
1445582

تۆمەتەکان دژی ئێران سەبارەت بە دەریای سوور و یەمەن بێ بنەمایە

ئەمیر سەعید ئیروانی، باڵیۆزی ئێران و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، "تۆمەتی بێ بنەما"ی ئەمریکا و ئینگلیز لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە دۆخی دەریای سوور و یەمەنی ڕەتکردەوە.

 ئەمیر سەعید ئیرەوانی، باڵیۆز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نامەیەکی بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان نووسی: ئەو تۆمەتانەی دژی ئێران لە یەمەن دەوترێت سەرلەبەری درۆیە.

ئیرەوانی ڕوونی کردەوە: لە کاتێکدا تاران بە توندی ئەم تۆمەتە بێ بنەمایانە ڕەت دەکاتەوە، بەڵام بە بیانوویەک دەزانێت کە واشنتۆن و لەندەن بۆ پێشخستنی ئەجێندای سیاسی کورتبینی خۆیان، هەروەها بۆ پاساودان و چەسپاندنی کردەوە نایاسایی و دەستدرێژییە سەربازییەکانیان بۆ سەر یەمەن.

342/