AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

١٧ ئازار ٢٠٢٤

٨:٣٠:٤٩ د.ن
1445225

هەڵوێستی بەرپرسانی حکومەتی هەرێم لە دژی دادگای فیدراڵ دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات

ئەندامی کوردی پێشووی کۆمیسیۆنی ئابووری پەرلەمانی عێڕاق وتی: لێدوانە ئاڵۆزکەرەکانی بەرپرسانی هەرێم لە دژی دادگای فیدراڵ، نەک هیچ سوودێکی حزبی نییە، بەڵکوو بە پێچەوانەوە، دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات.

 ئەحمەد حاج ڕەشید، لە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا ئەلیەوم بە وتنی ئەوەی کە لێدوانە ئاڵۆزکەرەکانی بەرپرسانی هەرێم لە دژی دادگای فیدراڵ، نەک هیچ سوودێکی حزبی نییە، بەڵکوو بە پێچەوانەوە، دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات چونکوو هەموو کێشەکان لە ڕێگای دانوستانەوە چارەسەر دەبێت، زیادی کرد: حکومەتی هەرێم ئەبێ هاوکاریی لۆژیکی لەگەڵ دادگای فیدراڵ هەبێت و حوکمەکانی ئەو دادگایە جێبەجێ بکات.

ناوبراو وتیشی : لە ئێستادا ئەبێ بۆ هێنانی ئاسایش هەول بدرێت و لە بەکارهێنانی هەڕەشە خۆ بواردن هەبێت، چوبکوو بەکارهێنانی ئەو وتە و هەڕەشانە خزمەت بە هیچ لایەنێک ناکات.

342/