AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

١٧ ئازار ٢٠٢٤

٨:٢٩:٢٣ د.ن
1445222

زۆربەی ڕەوتە سیاسییەکان دەیانەوێت سەربازە ئەمریکییەکان لە عێراق دەربکەن

شارەزای کاروباری ئەمنی عێراق جەختی لە نەبوونی پارێزبەندی دادوەریی سەربازانی ئەمریکی لە ناوخۆی ئەم وڵاتەدا کردەوە.

شارەزای ئەمنیی عێراقی "حاتم ئەلخەزعەلی" ڕایگەیاندووە کە ئەو ڕێککەوتنە ستراتژییەی کە لە نێوان عێراق و ئەمریکا واژۆ کراوە، جەخت لەسەر نەبوونی پارێزبەندی سەربازیی ئەو وڵاتە لە ناوخۆی عێراق دەکاتەوە.

زیاتر وتی: ئەمریکا پارێزبەندی یاسایی بۆ هێزەکانی لە هەموو وڵاتان وەردەگرێت بۆ ئەوەی بتوانن بەبێ هیچ ترسێک تاوانی جۆراوجۆر ئەنجام بدەن، وەک ئەوەی لە کۆریای باشوور و ژاپۆن بینیمان.

خەزعەلی زیادی کرد: هیچ ڕێککەوتنێکی فەرمی لە نێوان حکومەتی عێراق و ئەمریکا سەبارەت بەم پارێزبەندییە یاساییە نییە. زۆربەی ڕەوتە سیاسییەکان دەیانەوێت سەربازە ئەمریکییەکان لە عێراق دەربکەن.

وتیشی: جگە لەوەش گەلی عێراقیش دەیەوێت ئەو ئامانجە بەدیبهێنێت بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەکەی.

نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی حکوومەتی یاسای عێراق پێشتر جەختی لەوە کردبووەوە کە ڕەوتی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەیانەوێت خشتەی کاتی دیاریکراو بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دابنێن.

342/