AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

١٧ ئازار ٢٠٢٤

٨:٢٨:٣١ د.ن
1445220

هەرێمی کوردستان داوای کردووە کەڵک لە هێڵی ئاسنی سنە _ تاران وەربگرێت

پارێزگاری کوردستان ڕایگەیاند: لە بواری بارهەڵگریدا داواکاری زۆر هەیە بۆ گواستنەوە و گەیاندنی کەلوپەل لە هەرێمی کوردستانەوە بە کەڵک وەرگرتن لە هێڵی ئاسنی کوردستان_ تاران.

 ئیسماعیل زاڕعی کووشا، پارێزگاری کوردستان، لە کۆبوونەوە لەگەڵ دەزگاکانی ڕاگەیاندن باسی کار و بەڵێنەکانی دەوڵەت لە کوردستانی کرد.

٢ ساڵ و چەند مانگێک بەسەر دەوڵەتی سێزدەیەمی ئێراندا تێپەڕیوە و پارێزگاری کوردستان، لە سەروبەندی سەرەتای ساڵی ١٤٠٣دا باسی ئەو بەڵێنانەی کرد کە لەو ماوەیەدا جێبەجێکراون.

زارعی کۆشا لە دۆکیۆمێنتکردنی وتارەکەیدا ئاماژەی بە کەڵک وەرگرتن لە پڕۆژەی گەورە کرد لەکاتی سەردانی سێهەمی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کوردستان و زیادی کرد: بەکارهێنانی ئەو پڕۆژە گەورانە کاریگەری زۆری لەسەر ناوچەکە و وڵات هەبوو، ئەوەش هۆکاری تایبەتی خۆی هەبوو.

ناوبراو ئاماژەی بە کارپێکردنی پرۆژەی گەورەی شمەندەفەری سنە – تاران دوای نزیکەی ٢ دەیە کرد و وتی: تەواوکردنی ئەم پڕۆژەیە ئەرکێکی زۆر قورس بوو و وێستگەکانی بارهەڵگر و نەفەرهەڵگرەکان لە ئێستادا چالاکن.

وتیشی: ٢ وێستگەی دیکەی (مسافیری قوروە و باری سنە)یش لەم دەوڵەتەدا زیاد کراوە بە شەمەندەفەری کوردستان کە بەمزوانە دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.

پارێزگاری کوردستان ئاماژەی دا کە بە تێکڕا لە هەفتەیەکدا 600 کەس بە بەکارهێنانی تۆڕی شەمەندەفەری کوردستان گەشت دەکەن، هەروەها لە کەرتی بارهەڵگریدا، داواکاری زۆر هەیە بۆ گواستنەوە بە شەمەندەفەرەکەی کوردستان و گواستنەوەی کەلوپەل لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران داخوازی زۆری لەسەرە، پترۆکیمیا و کارگەیەکی چیمەنتۆیش داخوازییان هەیە.

لە بەشەکانی دیکەی قسەکانیدا پارێزگاری کوردستان ئاماژەی دایە کاروباری پێویست بۆ تەواو کردنی پڕۆژەی بەنداوی ژاوە و هەروەها هەواڵی ئەوەی دا  وەبەرهێنەر و سەرمایەدانەری بیانی بۆ کوردستان ڕاکێشراون و لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەنجامی گفتوگۆ و هەوڵەکان سەبارە بەم کارە، بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیێنرێت.

342/