AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

١٧ ئازار ٢٠٢٤

٨:٢٧:٢٦ د.ن
1445218

ئاسانکاری بۆ چالاکی کۆمپانیا ئێرانییەکان لە سووریا و عێڕاق دەکرێت

جێگری دیپلۆماسی ئابووری وەزارەتی دەرەوە لە ئامادەیی ئەو جێگرایەتییە بۆ ئاسانکار و هەموارکردنی دۆخی چالاکی کۆمپانیا ئێرانییەکان لە سووریا و عێڕاق هەواڵی دا.

 دوایین کۆبوونەوەی ئەرکانی هاوئاهەنگی پێوەندیی ئابووری دەرەوە لە ئەمساڵدا بە میوانداری وەزارەتی دەرەوە و سەرۆکایەتی مەهدی سەفەری جێگری ئابووری وەزیری دەرەوە بە فەرمانی لێکدانەوەی دوایین پێوەندی ئابووری لەگەڵ وڵاتانی سووریا و عێراق و بە بەشداری نوێنەرانی پێوەندیدار بەڕێوە چوو.

سەفەری بە ئاماژە بە هەوڵی وەزارەتی دەرەوە و هەروەها باڵوێزخانەکانی ئێران لە بەغدا و دیمەشق بۆ یارمەتی بە کۆمپانیا چالاکەکان لە عێڕاق و سووریا و چارەسەری کێشەکان، جەختی کرد کە جێگرایەتی دیپلۆماسی ئابووری وەزارەتی دەرەوە لە هیچ هەوڵێک بۆ ئاسانکار و هەموار کردنی هەلی چالاکی ئەو کۆماپنایاگەلە درێغ ناکات.

342/