AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

١٦ ئازار ٢٠٢٤

٨:١٠:٢٠ د.ن
1444948

ئیسلام کوشتنی خەڵکی بێ تاوانی مەدەنی قەدەغە کردووە

باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: نەک هەر ئیسلام کوشتنی خەڵکی بێ تاوانی مەدەنی قەدەغە دەکات، بەڵکو تیرۆر و توندڕەوی ناتوانرێت و نابێ بە هیچ ئایینێکەوە ببەسترێتەوە.

 ئەمیر سەعید ئیروانی، باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆبوونەوەی نەتەوەیاکگرتووەکان بۆ یادی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی تۆقاندن لە ئیسلام، وتەیەکی پێشکەش کرد.

کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی خۆی لە بەرفراوانبوونی ترسناکانەی هەڵمەتەکانی دژە ئیسلامی، لەوانەش لە ڕێگەی پلاتفۆرمی میدیا و سۆشیال میدیا، هەرچەشنە لێدوانێکی ڕقاوی، هەڵاواردن، هێرشی تیرۆریستی و توندوتیژی دژی موسڵمانان، پیرۆزییەکانی موسڵمانان و بیروباوەڕ و پرەنسیپەکانی ئیسلام بە توندی شەرمەزار دەکات .

لەم پێوەندییەدا جیهان سایەتحاڵە کە ڕۆژانە دەستدرێژی بۆ سەر ئەو فەلەستینیانە دەکرێت کە خاکەکەیان داگیرکراوە و ئیسرائیلیش وەک ڕژێمێکی داگیرکەر بە هاوکاری هاوپەیمانەکانی هەوڵ دەدات بۆ پاساوهێنانەوە بۆ هەموو تاوان و کردەوا ئاپارتایدییەکانی بە دامەزراندنی پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان ئیسلام و تیرۆردا.

دووپاتی دەکەینەوە کە نەک تەنها ئیسلام کوشتنی خەڵکی بێ تاوانی مەدەنی قەدەغە دەکات، بەڵکوو تیرۆر و توندڕەوی توندوتیژی کە دەبێتە هۆی تیرۆر ناتوانرێت و نابێت پەیوەندی بە هیچ ئایین و نەتەوە و شارستانیەت و نەتەوەیەکەوە هەبێت.

342/