AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

١٦ ئازار ٢٠٢٤

٨:٠٩:٢٠ د.ن
1444946

ئیسرائیلییەکان ئاواتیان بۆ دابەش کردنی ئێران دەبەنە گۆڕ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، بە لێدوانی بەرپرسی پێشووی ئەمنیەتی ئیسرائیل سەبارەت بە دابەش بوونی ئێران کاردانەوەی نیشان دا.

 ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە پاگەندەی بەرپرسێکی پێشووی ئەمنیەتی ئیسرائیلی سەبارەت بە ئێران ، دەقێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردەوە.

کەنعانی وتیشی: مردخای کیدار بەرپرسی پێشووی ئەمنیەتی ئیسرائیل لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی ئێران ئەبێ دابەش بکرێت و ببێتە 6 وڵات.

ناوبراو درێژەی دا:ناوبراو هاندانی هۆزە ئێرانییەکانی کردووەتە بەستێنی بەدی هاتنی ئەو ئارەزوورە وەیشوومە. ئەو بەرپرسە ئیسرائیلییە ساڵی ڕابردووش وێڕای پشت ڕاست کردنەوەی هەوڵە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە هەندێک وڵاتی دراوسێ؛ ڕایگەیاندبوو کە ئەبێ ئێران لەت لەت بکەینەوە. ئەو لێدوانە بە ڕوونی بێژەری ئارەزووی وەیشوومەی دوژمنان دەردەخات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: ئەمە جاری یەکەم نییە کە دوژمنی ئەوان ئاشکرا دەبێت پێویستە ئەوە وەبیر بخەمەوە کە لە 45 ساڵی ڕابردوودا نزیک بە 250 هەزار کەس لە هۆزە جیاجیاکانی ئێرانەوە گیانی خۆیان بۆ یەکپارچەیی، تۆکمەیی و هێزی وڵاتەکەیان لەدەست داوە.

هەروەها وتیشی: ئەوان بۆ قەرەبووی شکستەکانی خۆیان لە غەززە هەوڵی کوشتنی ژنان و منداڵان دەدەن و ئارەزووی ئەوان وەکوو ئارەزووەکانی دیکەیان دەچێتە گۆڕ.

342/