AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

١٦ ئازار ٢٠٢٤

٨:٠٨:٥٧ د.ن
1444945

یارمەتی ڕێبەری باڵای ئێران بۆ ئازادی زیندانییە هەژارەکان

لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی سی و حەوتەمین جەژنی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ زیندانییە دەسکورتەکان، ڕێبەری باڵای ئێران یارمەتی خۆی پێشکەش کرد.

ئایەتوڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران بەشداری لە جەژنی گوڵڕێزان تایبەت بە کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ زیندانییە دەستکورت و هەژارەکانی وڵات، کرد و بڕی بیست ملیار ڕیاڵ یارمەتی دا.

جەژنی گۆڵریزان هەموو ساڵێک لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا، بە هەوڵی مەڵبەندی دابین کردنی دیە بۆ یارمەتیدانی زیندانییە کەمدەرامەتەکان، بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک بەرپرس و خێرخواز لە تاران و شارە جیاوازەکانی وڵات بەڕێوەدەچێت.

342/