شاندێکی باڵای تورکیا بە سەرۆکایەتی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بە یاوەری یهشار گولەر، وەزیری بەرگریی و ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی (میت) و مونیر قەرەلۆغڵو، جێگری وەزیری ناوخۆ گەیشتنە بەغدا.
ئەنقەرە ئۆپەراسیۆنە سنووربەزێنەکانی لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان چڕتر کردەوە کە بنکەکانی لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوری عێراق (ههرێمی كوردستانه) و هۆشداریشیدا لە دەستدرێژییەکی نوێ بۆ ناوچەکە.
هەروەهائەو ململانێیە لە مێژە بە شێوەیەکی سەرەکی لە ناوچە گوندنشینەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا ڕوودەدات، بەڵام ئێستا زیاتر لەسەر چیاکانی هەرێمی کوردستانە، کە چەکدارانی پەکەکە لەوێ بنکەیان هەیە. عێراق پێشتر ڕایگەیاندبوو، کە ئۆپەراسیۆنەکانی توركیا لهناو خاكی ههرێمی كوردستان پێشێلکردنی سەروەری وڵاتەکەیە، بەڵام ئەنقەرە دەڵێت، سنوورەکانی خۆی دەپارێزێت.
بهگوێرهی رۆژنامهی شهرق ئهلئهوسهت، له گفتوگۆكاندا باسی دروستكردنی "پشتێنهی ئهمنی" كراوە لهو ناوچانهی كه توركیا به مهترسی بۆسهر وڵاتهكهی دهزانێت.
بەرپرسانی نووسینگهی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەتیانکردەوە هیچ لێدوانێک لەسەر ئەو زانیاریانە بدەن، بەڵام سەرکردەیەکی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند: "بەغدا و ئەنقەرە گەیشتونەتە تێڕوانینێکی هاوبەش سەبارەت بە مەترسیەکانی پارتی کرێکارانی كوردستان (پهكهكه)".
هەفتەی ڕابردو وەزیری بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: وڵاتەکەی هەوڵدەدات "پشتێنەیەکی ئەمنی" لە ناوخۆی عێراق دروستبکات بۆ کۆتاییهێنان بە پارتی کرێکارانی كوردستان.