AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

١٥ ئازار ٢٠٢٤

٢:١٨:٢٢ د.ن
1444594

ڕژێمی زایۆن 9 هەزار ژن و 12500 منداڵی کوشتووە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: دەسەڵاتێک کە بایەخ بە دامەزراوە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان نەدات، شەرعییەتی ئەوەی نییە ئەندام بێت و لە هیچ کام لە مەکۆکانی مافی مرۆڤ بمێنێتەوە.

 "ناسر کەنعانی"، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، لە لاپەڕەی ئێکس نووسیویەتی: " لە سەرەتای شەڕی غەززەوە لانیکەم ١٦٥ کارمەندی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیدا کوژراون؛ تا ئێستا زیاتر لە 150 ناوەندی سەر بە ئەو ڕێکخراوە وەک قوتابخانە بۆردومان کراون و هەندێکیان بەتەواوی لەناوچوون. زیاتر لە 400 فەلەستینی لە ناوەندەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە غەززە کوژران.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: ڕژێمێک کە ڕێکخراوە مرۆیییە نێودەوڵەتییەکان و ئەرک و خزمەتگوزارییەکانیان و تەنانەت گیانی فەرمانبەرەکانیشیان بە بێ نرخ دەزانێت و لە ماوەی ٥ مانگی ڕابردوودا نزیکەی ٩ هەزار ژنی فەلەستینی و ١٢ هەزار و ٥٠٠ منداڵی کوشتووە، مافی ئەندامبوون و مانەوە لە هیچ کام لە کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤ و میکانیزمە نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بە مافەکانی ژنان و منداڵانی نییە.

342/