AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

١٥ ئازار ٢٠٢٤

٢:١٧:٥٩ د.ن
1444593

ئەمریکا چەک و پێداویستیی سەربازی بە فڕۆکە دەباتە حەسەکە

روانگەى سوورى بۆ مافەکانى مرۆڤ بڵاویکردەوە "هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی فڕۆکەیەکی بارهەڵگری پڕ لە چەک و پێداویستیی سەربازییان گواستەوە بۆ بنکەی سەربازیی خەرابە جیر لە پارێزگای حەسەکە.

 فڕۆکەیەکی بارهەڵگری هاوپەیمانیی نێودەڵەتی لە عێراقەوە چەک و پێداویستیی سەربازیی گواستووەتەوە بۆ بنکەی سەربازیی خەرابە جیر لە ناوچەی رمێلان لە پارێزگای حەسەکە.

راشیگەیاندووە: فڕۆکەکە پڕ بووە لە چەک و پێداویستیی سەربازی و هاوکات لەگەڵ گەیشتنی فڕۆکەکە بە بنکەی خەرابە جیر، فڕۆکەی سەربازیی هاوپەیمانان بە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاونەتەوە.

لە رۆژی 10ی ئازاریشدا فڕۆکەیەکی دیکەی بارهەڵگریی سەربازیی هاوپەیمانان چەک و پێداویستیی سەربازییان بە یاوەری هەلیکۆپتەرێک گواستبوویەوە بۆ بنکەی هاوپەیمانان لە کێڵگەی نەوتیی عومەر لە پارێزگای دێرەزۆر.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو فڕۆکەیە دوای ماوەیەک لە نیشتنەوەی، بەرەو بنکەی سەربازیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە کێڵگەی گازیی کۆنیکۆ رۆیشتووە و بەگوێرەی زانیارییەکان، بەشێک لە چەک و پێداویستییە سەربازییەکانی لەگەڵ خۆی گواستووەتەوە بۆ کۆنیکۆ.

342/