AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

١٣ ئازار ٢٠٢٤

٨:٥٤:١٣ د.ن
1444272

بەردەوام بوونی کۆمەڵکوژی لە غەززە بێ وێنەترین کارەساتی سەدەیە

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئیسلامی جەختی کرد کە بەردەوام بوونی کۆمەڵکوژی لە غەززە زەنگی مەترسی ڕوودانی بێ وێنەترین کارەساتی سەدەی لێداوە.

حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە نامەیەکدا بۆ ئانتۆیۆ گۆترێش و هەروەها سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش و ڕێکخراوەی هاریکاری ئیسلامی و چەند بەرپرسی دیکەی جیهان جەختی کرد: بە هاتنی مانگی ڕەمەزان و بێ دەسەڵاتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕ و دژایەتی ئاشکرای ئەمریکا لەگەڵ کۆتایی هێنان بە شەڕ، هەوڵی جیدی کۆمەڵگای جیهانی بۆ پاڵپشتی لە فەلەستین و ڕاگرتنی شەڕی غەززە و هێرشەکانی ئیسرائیل و چوونە دەرەوە لە دۆخی ئێستا زەروورییە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە ئەو نامەیەدا هێناویە: بەردەوام بوونی کۆمەڵکوژی لە کەرتی غەززە و ڕەفەح و جەنایەتی جەنگی لە کەرتی ڕۆژاوا لە پاڵ ڕێگری ئیسرائیل بۆ ناردنی یارمەتی بۆ غەززە و برسی هێشتنەوەی ئەو خەڵکە بە ئامانجی بەردەوام بوونی کۆمەڵکوژی و لەناو بردنی ژنان و منداڵان، زەنگی مەترسی ڕوودانی بێ وێنەترین کارەساتی مرۆیی لێداوە.

ناوبراو وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ جودا کردنەوەی باکووری کەرتی غەززە لە باشوور، سەپاندنی برسیەتی بۆ کاچاندنی خەڵکی باکووری غەززە، پلان بۆ هێرش بۆ سەر ڕەفەح، ڕێگری لە گەڕانەوەی خەڵک بۆ ماڵی خۆیان و ئەوە لە ئەو ناوچە ڕوو دەدات ئیدانە دەکات و کۆمەڵگای جیهانی بە بەرپرسی ڕێگری لە ئەو ڕووداوە دەزانێت.

342/