AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

١٣ ئازار ٢٠٢٤

٨:٥٣:٣٢ د.ن
1444270

ئەگەری ڕێککەوتنی نێوان کورد و دیمەشق هەیە ؟

کارناسێکی پرسە سیاسییەکان بە ئاماژە بە پێوەندی ئابووری ئێستای نێوان کوردستانی سووریا و حکومەتی ناوەندی، ئەگەری ڕێککەوتنی نێوان کورد و دیمەشقی دوور لە چاوەڕوانی نەزانیوە.

 ئەلکساندر لانگ لیز، شرۆڤەکاری سیاسی لە وتارێکدا لەسەر ئەگەری چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا نووسی: پێش ئەوە باشتر وایە کورد و دیمەشق بۆ ڕێگری لە ناسەقامگیری لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان پێکەوە ڕێککەوتن بکەن.

ناوبراو لە ئەو گۆڤارەدا بۆ سەلماندنی قسەکەی خۆی وتوویە کە لە ئەو کاتەوە کە کوردەکان کێڵگە نەوتییەکانیان بەدەستەوە گرتووە ، بەشێک لە نەوتە بەرهەمهێنراوەکان دەنێردرێت بۆ ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی ناوەندی و هەروەها دیمەشق و کوردەکان لە کاتێکدا کە تورکیا بەدوای پەرەپێدان بە دەستدرێژی خۆی بووە، ئەوا کورد و دیمەشق بە شێوەی هاوبەش هێزی ناردووە بۆ بەرەنگار بوونەوەی تورکیا.

ئەو کارناسە داکۆکی دیمەشق بۆ کۆنترۆڵی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی لەمپەرێک بۆ ئەو ڕێککەوتننە زانیوە هەر بۆیە پێشنیاری داوەتە ئەمریکا پێش لە کشانەوەبەستێن بۆ ڕێککەوتنی نێوان ئەوان خۆش بکات.

342/