AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

١٣ ئازار ٢٠٢٤

٨:٥٣:٠١ د.ن
1444269

ئەمریکا داعشی کردۆتە پاساوێک بۆ مانەوە لە عێراق

چالاکی سیاسی عێراقی ئاماژەی بە بیانووەکانی ئەمریکا کرد بۆ ئەوەی پاساو بۆ بوونی خۆی لەم وڵاتەدا بهێنێتەوە.

 چالاکی سیاسی عێراقی "عەبدولقادر ئەلنایل" لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سپۆتنیک جەختی کرد: ڕاستە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە عێراق لە ڕووی سەربازییەوە کەمی کردووە، بەڵام لەوەش گرنگتر ئەمەیە ، کە پێویستە لە ڕێگەی کاری کولتوورییەوە ئەم بیرۆکە لەناوببرێت.

زیاتر وتی: داعش لە عێراق هێشتا بە تەواوی لەناو نەچووە، چونکە لەناوبردنی تەنیا ڕەهەندی سەربازی نییە.

ڕوونیشی کردەوە: ئەوەی کە دەنگۆ و هەواڵەکان سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکانی داعش لە عێراق زیادی کردووە لە بارودۆخی ئێستادا لە بەرژەوەندی ئەمریکایە بۆ ئەوەی پاساو بۆ بوونی خۆی لەم وڵاتەدا بهێنێتەوە. بۆیە زۆربەی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییانە ڕەنگی سیاسییان هەیە.

ڕاشیگەیاند: میللەتی عێراق پێویستی بە کەس نییە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری خۆی و ڕێگە نادات داعش بگەڕێتەوە بۆ ئەم وڵاتە.

342/