AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Parstoday
چوارشەممە

١٣ ئازار ٢٠٢٤

٨:٥١:٠٦ د.ن
1444265

زیاتر لە دوازدە هەزار منداڵ لە غەززە شەهید بوونەوە

دوازدە هەزار منداڵ لە غەززە كوژراون، كە لەكۆی ئەو منداڵانە زیاترە كە لە ماوەی چوار ساڵدا لە ململانێكانی جیهاندا كوژراون.

 ئاژانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بەھاناوەچوون و كارپێكردنی پەنابەرانی فەلەستین (UNRWA) ڕایگەیاند: ژمارەی ئەو منداڵانەی لە ٧ی تشرینی یەكەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە كەرتی غەززە كوژراون لە ژمارەی ئەو منداڵانە زیاترە كە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا بەھۆی شەڕەوە لە جیھان كوژراون.

فیلیپ لازارانی بەڕێوەبەری ئاژانسەکە دەڵێت،١٢ ھەزار و ١٩٣ منداڵ بەھۆی شەڕەو لە جیهان كوژراون، كەچی تەنھا لە ٧ی تشرینی یەكەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا، ١٢ ھەزار و ٣٠٠ منداڵ لە غەززە كوژراون".

342/