AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

١٢ ئازار ٢٠٢٤

٨:١٠:٥٨ د.ن
1444038

هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا جەنایەتی جەنگییە

کۆمیسیۆنی تایبەتی لێکۆڵینەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە سووریا ڕایگەیاند کە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هێزگەکانی وزە لە کوردستانی سووریا جەنایەتی جەنگی و پێشێل کرانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتییە.

 کۆمیسیۆنی تایبەتی لێکۆڵینەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە سووریا لە ڕاپۆرتێکی نوێدا ڕایگەیاند کە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر وزەخانە و هێزگەکان لە کوردستانی سووریا جەنایەتی جەنگی و پێشێل کرانی یاسا نێودەوڵەتی و مرۆڤدۆستانەکانە.

لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە زۆربەی خەڵکی سڤیل لە ئەو ناوچە بەهۆی هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیاوە گیانیان لەدەست داوە و یەک ملیۆن هاووڵاتی بۆ چەند هەفتە لە ئاو و کارەبا بێبەش کراون و ئەوە پێشێل کرانی یاسا نێودەوڵەتی و مرۆڤدۆستانەکانە.

342/