AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

١٢ ئازار ٢٠٢٤

٨:١٠:٣٠ د.ن
1444037

پەرەسەندنی هاوکاری ئابووری نێوان پارێزگای کوردستان و هەرێم لە یەکمایەتی کاری بەرپرساندایە

پارێزگاری کوردستان وتی: پەرەسەندنی هاوکاری و ئاڵوگۆڕی ئابووری لەگەڵ هەرێم لە یەکمایەتییەکانی پارێزگایە.

ئیسماعیل زارعی کووشا هاوپەیوەند بە دۆخی ئاڵوگۆڕی و پێوەندییەکانی پارێزگا لەگەڵ هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:هەوڵمان داوە کە لە بواری چالاکی و کردەییدا کار بکەین نەک پێوەندییەکان هەر لە ئاستی ڕێککەوتندا بمێنێتەوە.

زارعی کووشا ڕایگەیاند: ئاسانکار لە ئاڵوگۆڕی ئابووری لە سنووری باشماخ لە بەرنامەماندایە و هەولی چارەسەری لەمپەرەکان دەدەن.

هەروەها وتیشی لە ڕێگای وەزارەتی دەرەوەوە پرسی دەروازە سنوورییەکانی هەنگەژاڵی بانە و سەیفی سەقز شوێنگیری دەکەین.

342/