AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

١٢ ئازار ٢٠٢٤

٨:٠٧:٣٥ د.ن
1444030

قورئان لووتکەی خۆڕاگری لە غەززە بە جیهان نیشان دا

ڕێبەری باڵای شۆڕش وتی: ئەوە قورئانە کە توانی لووتکەی خۆڕاگری لە غەززە پیشانی جیهان بدات.

 کۆبوونەوەی هۆگریی لەگەڵ قورئانی پیرۆز لە حوسێنییەی ئیمام خومەینی بە ئامادەبوونی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە قورئان خوێنەکان و مامۆستایانی بەڕێز و چالاکانی قورئان بەڕێوە چوو.

گرنگترین تەوەری لێدوانەکانی ڕێبەری شۆڕش لەم ڕێوڕەسمەدا بەم شێوەیەیە:

ئەوە قورئانە بوو کە توانی لووتکەی خۆڕاگری لە غەززە پیشانی جیهان بدات.

لە دونیای ئیسلامیدا هەندێک لە حکوومەتەکان یارمەتی دوژمنانی گەلی ستەملێکراوی فەلەستین دەدەن. پشت بە خوا لەسەر ئەم خیانەتە سزا دەدرێن.

هێشتا بەرخۆدان بەهێزە. بەرخۆدان لووتی زایۆنیستەکان دەشکێنێت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی یارمەتیدانی خەڵکی غەززەی بە ئەرکی ئایینی جیهانی ئیسلامی ناوبرد و وتی: هەر هاوکارییەک بۆ دوژمنی زایۆنیستی بەدڵنیاییەوە حەرامە و تاوانێکی ڕاستەقینەیە و بەداخەوە هەندێک لە حکومەت و وڵاتانی ئیسلامی ئەم کارە دەکەن، بەڵام ڕۆژێک دێت پەشیمان دەبنەوە و ان شاءاللە سزا دەدرێن لەسەر ئەم خیانەتە.

342/