AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

١١ ئازار ٢٠٢٤

٧:٠٩:٥٥ د.ن
1443766

دەستگیری 171 ئەندامی گرووپە تیرۆریستییەکان لە ئێران

وتەبێژی فەراجا بە ئاماژە بە گرینگترین هەوڵەکانی یەک ساڵی ڕابردووی پۆلیس لە دەستگیری 171 ئاژاوەگێڕ و ئەندامانی گرووپە تیرۆریستییەکان لەلایەن پۆلیسی سنوورەوانییەوە هەواڵی دا.

 سەردار سەعید مونتەزرولمەهدی گرینگترین هەوڵەکانی یەک ساڵی ڕابردووی پۆلیسی شرۆڤە کرد و تی: داکۆکی جیدی ئێمە لەسەر بەرز بوونەوەی ئاستی هەست بە ئاسایشی کۆمەڵایەتییە.

ناوبراو وتیشی کە ئاستی دزی دابەزیوە و ئاستی دەستگیری فرۆشیارەکانی مادەی هۆشبەر و قاچاخچییەکان زیادی کردووە.

ناوبراو بە ئاماژە بە دەستگیری 171 ئاژاوەگێڕ و ئەندامانی گرووپە تیرۆریستییەکان وتی: هەروەها 88 لەسەد کوژرانی تیرۆریست و قاچاخچیەکانی چەک و مادەی هۆشبەر زیادی کردووە.

هەروەها لە یەک ساڵدا 94 باندی قاچاخی مرۆڤ دۆزراوتەوە.

342/