AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

١١ ئازار ٢٠٢٤

٧:٠٨:٥١ د.ن
1443764

مەرجی ئێران بۆ گەیشتنە ئەنجامی دانوستانی نەهێشتنی گەمارۆکان

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئێران پایبەندە بە میزی دانوستان و ئەگەر لایەنی بەرانبەر ئامادە بێت، دانوستانەکان دەگەینینە ئەنجام.

 ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی ئەمساڵ دەبێتە خاڵی وەرچەرخان بۆ پشتیوانیکردنی گەلی ستەملێکراوی فەلەستین.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بە ئاماژەدان بە بەرنامەی سیستەمی دیپلۆماسی بۆ کەمکردنەوەی فشارەکانی سەر خەڵکی غەززە لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، وتی: سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٥ مانگ بەسەر تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە، ئێمە شاهیدی خەمساردییەکی پڕ لە ئازارین لە لایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.

زیادیشی کرد: بەداخەوە لە سایەی کردەوەکانی حکوومەتی ئەمریکا و پشتیوانیی سیاسیی تەواو لە ڕێبازی ڕژێمی زایۆنیستی و پشتیوانی چەک و لە ڕادەبەدەر کەڵک وەرگرتن لە ڤیتۆ لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان شکستیان هێنا لەوەی شەڕەکە بوەستێنن.

342/