AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

١١ ئازار ٢٠٢٤

٧:٠٨:٢٧ د.ن
1443763

ئایەتوڵڵا خامنەیی: خوای گەورە لە هەموو گۆڕەپانەکاندا کۆماری ئیسلامی سەر بخات

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: خوای گەورە لە هەموو بوارەکاندا تامی شیرینی سەرکەوتن بداتە کۆماری ئیسلامی.

 ئایەتوڵڵا خامنەیی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، پاش بەخشینی نیشانەر فەتح بە فەرماندەکانی گشتیی ئەرتەش و سوپای پاسداران، وتیان: خوای گەورە تامی شیرینی سەرکەوتن لە هەموو مەیدانەکان بە ئێوە و هەموو دۆستانی کۆماری ئیسلامی بچێژێنێت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، نیشانەی سەرکەوتن(فەتح)ی بەخشییە سەردار سەید عەبدولڕەحیم موسەوی، فەرماندەی گشتیی ئەرتەش و سەردار حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران .

ئەم خەڵاتە بەخشرایە فەرماندەکانی ئەرتەش و سوپای پاسداران بەهۆی ئەدای کارکردنیان لە باشترکردنی هێزی بەرگری و شەڕ و هێزی خۆڕاگریی هێزە چەکدارەکانی ئێران.

ئاڵای فەتح وەک ڕەمزی ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتووەکانی شەڕڤانانی ئیسلام و براوەکانی ئەو ئۆپەراسیۆنانە هەڵبژێردراوە.

ئەم نیشانەیە لە سێ گەڵای خورما و قوبەی مزگەوتی گەورەی خوڕەمشار و ئاڵای کۆماری ئیسلامی ئێران پێکدێت.

342/