AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

١١ ئازار ٢٠٢٤

٧:٠٧:٥٠ د.ن
1443762

تەقینەوە لە پێنجوێن/ کوژراو و بریندار هەیە

لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێک لە چیای ئاسن کوڵێنی نزیک قەزای پێنجوێن، هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بە سەختی برینداربوو.

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دوو شەممە، تیمەکانی فریاکەوتنی تەندروستی قەزای پێنجوێن لە تەقینەوەی مینێک لە چیای ئاسن کوڵێن ئاگادار کرانەوە.

تەقینەوەکە دوو قوربانی بووە کە یەکێک لە هاووڵاتییەکان دەستبەجێ دوای تەقینەوەی مینەکە گیانی لەدەستدابوو، ئەوی دیکەشیان بە سەختی برینداربوو، لە ئێستاشدا بریندارەکە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی کراوە.