AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٩ ئازار ٢٠٢٤

٨:٠٧:٤٨ د.ن
1443295

قات و قڕی بەرۆکی 120 هەزار خێزانی لە غەززە گرتووە/ زۆربەی بیناکان خاپوورن

بەرپرسی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە ١٢٠ هەزار خێزان بەدەست برسێتیەوە دەناڵێنن لە کەرتی غەززە.

 بەرپرسی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی حکوومەتی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە ١٢٠ هەزار بنەماڵە لە کەرتی غەززە بەدەست برسێتی ڕاستەقینەوە دەناڵێنن.

"سەلامە مەعروف" هەروەها زیادی کرد: 80%ی خانووەکانی پارێزگای غەززە و ناوچەکانی باکوری کەرتی غەززە شوێنی نیشتەجێبوون نییە.

مەعروف ڕایگەیاند: کەرتی غەززە شەڕی ئیسرائیل بە ئامانجی برسیکردنی دانیشتووانەکەی ئەزموون دەکات. لەگەڵ توندبوونەوەی مەترسی برسێتی لە باکووری کەرتی غەززە، هەموو هەوڵێک دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ دابینکردنی کەمترین بژێوی ژیانی خەڵک.

342/*