ئامال حەمد وەزیری کاروباری ژنانی فەلەستین جەختی کرد کە ژنانی فەلەستینی لەگەڵ کێشەی بێ وێنە بەرەوڕوو بوونەتەوە.
ناوبراو زیادی کرد: ڕۆژانە لە کەرتی غەززە 63 کەس شەهید دەبن و هەر کاتژمێرێک سێ ژنی فەلەستینی شەهید دەبن. ئەو هێرشانەی ئیسرائیل بۆ سەر ژنان و منداڵانی فەلەستینی پلان بۆداڕێژراوە و لە چوارچێوەی کۆمەڵکوژی و پاکتاو کردنی ڕەگەزی لە کەرتی غەززەیە.
342/