AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : mehrnews
سێشەممە

٥ ئازار ٢٠٢٤

٧:٤١:٣٨ د.ن
1442482

بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی 11 ی ڕەشەممە جەهاد بوو

ئایەتوڵڵا خامنەیی وێڕای دەسخۆشی لە گەلی ئێران بە بۆنەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکان وتی: بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی 11 ی ڕەشەممە جەهاد بوو.

 ئایەتوڵڵا خامنەیی لە هەفتەی سەرچاوە سروشتییەکان و هاوکات ڕۆژی چاندنی دار سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ نەمامی چاند.

ڕێبەری ئێران دوای چاندنی نەمامەکان وێڕای دەسخۆشی لە گەلی ئیران بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکان وتی: بەشداری لە هەڵبژاردنەکان هەم ئەرکێکی کۆمەڵایەتی و شارستانیەتی گەلی ئێران و هەم جەهاد بوو. چونکوو لە بەرانبەر بانگەشەی دوژمنان وەستانەوە.

هەروەها وتیشی: یەک ساڵە دوژمنانی گەلی ئێران هەوڵیان داوە کە خەڵک نەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان بەڵام خەڵک بە بەشداریان پیلانەکانی ئەوانیان پووچەڵ کردەوە و حەماسەیان خولقاند.

ڕێبەری ئێران سەبارەت بە لافاوەکەی سیستان و بەلووچستانیش وتی: هەر دەبێ فریاکەوتنەکان درێژەی هەبێت بۆ ئەو خەڵکە.

342/