AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : mehrnews
سێشەممە

٥ ئازار ٢٠٢٤

٧:٣٥:٣٩ د.ن
1442476

ئاماری گشتی و هەژێنەر لە 150 ڕۆژ جەنایەتی ئیسرائیلییەکان لە غەززە

دەوڵەتی غەززە لە ڕاپۆرتێکدا بە پێشکەش کردنی ئاماری گشتی و هەژێنەر لە کۆی جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە 150 ڕۆژی ڕابردوو لە غەززە هەوالی داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فەلەستین ئەلیەوم، نووسینگەی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی غەززە نوێترین ئاماری جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە غەززەی لە 150 ڕۆژی ڕابردوودا بڵاو کردووەتەوە.

بە پێ ئەو ڕاپۆرتە، لە ئەو 150 ڕۆژەدا 37534 کەس شەهید یان ون بوون کە ژمارەی 13430 کەسیان منداڵن و هەروەها 15 منداڵی دیکەش بە هۆی برسیەتییەوە گیانیان لەدەست داوە.

8900 کەس لە ئەو شەهیدانە ژنن و 364 کەسیشیان کادیری دەرمان بوون. 48 شەهیدیان سەر بە بەرگری مەدەنی غەزەن و 132 کەسی تریشیان ڕۆژنامەڤان بوون.

لە ئەو ژمارەیە 7000 کەس ون بوون کە سەدا 70 یان ژنان و منداڵانن.

هەروەها لە یەک مانگی ڕابردوودا 71920 فەلەستینی بەهۆی هێرشەکانەوە بریندار بوون. 17 هەزار منداڵی فەلەستینی یان باوک و یان دایک و یان دووکیان لەدەست داوە.

هەروەهالە نێوان کەسانی دەستگیرکراو لەلایەن ئیسرائیلەوە 269 کەسیان کادیری دەرمانن و 10 کەسی دیکەیان ڕۆژنامەڤانن.

ئەو ڕاپۆرتە زیادی دەکات کە تا ئێستا 2 ملیۆن کەس ئاوارە بوون.