AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : mehrnews
دووشەممە

٤ ئازار ٢٠٢٤

٨:١٦:٤٣ د.ن
1442233

مەرگ بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە کوردستان سەدا حەوت کەمی کردووە

بەرپرسی گشتی ڕێگاوبانی پارێزگای کوردستان وتی: ڕێژەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە پارێزگای کوردستان لە 9 مانگی یەکەمی ئەمساڵ لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو سەدا حەوت کەمی کردووە.

فەرزاد حەسەنی ڕایگەیاند: بە پێ دوایین ئاماری پزیشکی یاسایی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی سەرماوەز 287 کەس بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆی دەرەوەی شاری و گوندییەوە لە پارێزگا گیانیان لەدەست داوە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەو ئامارە لە ساڵی ڕابردوو 310 کەس ڕاپۆرت کراوە، زیادی کرد: هەروەها لە 9 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 6 هەزار و 485 لەس لە ڕووداوەکانی هاتوچۆ بریندار بوون کە لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو 11.9 لەسەد زیادی کردووە.

342/