AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : mehrnews
دووشەممە

٤ ئازار ٢٠٢٤

٨:١٦:١١ د.ن
1442231

پرسی فەلەستین بە پەلە ڕێکخراوەی هاوکاری ئیسلامی کۆدەکاتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی سەبارەت بە فەلەستینی ڕاگەیاند.

 ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە چەند پرسی ناوخۆیی و جیهانی کرد.

کەنعانی لە درێژەی ئەم کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەدا، بە ئاماژەدان بە لوتکەی جددە، ڕایگەیاند: سبەینێ لە جددە لە ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە پێوەندی لەگەڵ پرسی فەلەستین شاهیدی ڕووداوێکی گرنگ دەبین.

وتیشی: کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی هاوکاری ئیسلامی سەبارەت بە فەلەستین لە جددە بەڕێوە دەچێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران زیادی کرد: هەردوو کۆبوونەوەی یەکەم و دووهەمیش بەرهەمی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ئێران و ژمارەیەک وڵاتی دیکەی ئەندامی هاوکاری ئیسلامی بوون.

342/