AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : mehrnews
دووشەممە

٤ ئازار ٢٠٢٤

٨:١٥:٣٧ د.ن
1442230

پارتی بەدوای کەسێکدا دەگەڕێت بیکات بە پارێزگاری کەرکووک

به‌رپرسی لقی پارتی لە کەرکوک ڕایگەیاند: له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كارده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی كه‌سێك بدۆزینه‌وه‌ لای هه‌موو شار قبووڵ بێت و بكرێته‌ پارێزگارى کەرکووک.

 شاندێكی لقی کەرکووکى پارتی سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له‌ كه‌ركووك كرد، له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ڕه‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یەکێتى وتى: دەگەڕین کەسێک بدۆزینەوە بێتە پارێزگاری کەرکووک.

وتیشی: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی دۆخی كه‌ركوكمان كرد، بۆئه‌وه‌ی هه‌وڵبده‌ین كاری جدی بۆ سه‌رخستنی میلله‌ته‌كه‌مان و كاراكردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای کەرکووک بكه‌ین.
بەرپرسی لقى پارتى لە کەرکوک زیادی کرد: هه‌وڵده‌ده‌ین به‌یه‌كه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كاربكه‌ین بۆئه‌وه‌ی كه‌سێك بدۆزینه‌وه‌ لای هه‌مو شار قبوڵ بێت و خزمه‌تی هه‌مو شار بكات و له‌پێكهاته‌ی كورد بێت و پۆستی پارێزگار وه‌ربگرێت.

342/