AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : mehrnews
دووشەممە

٤ ئازار ٢٠٢٤

٨:١٤:٣٧ د.ن
1442228

لیبرالیزم ئایدۆلۆژیای شەیتانییە/ تێلاڤیڤ پڕۆژەی ئیسڕائیلی گەورەی بەدەستەوەیە

ئەلکساندر دوگین بە وتنی ئەوەی کە لیبرالیزم ئایدۆلۆژیای شەیتانییە، وتی: کۆمەڵکوژی لە غەززە، پڕۆژەی ئیسرائیلییەکان بۆ پێکهێنانی ئیسرائیلی گەورەیە.

 گرووپی نێودەوڵەتی:هەواڵنێری بەشی تورکی ئاژانسی هەواڵی مێهر گفتوگۆیەکی لەگەڵ ئەلکساندر دوگین فەیلەسووفی ناسراوی ڕوو و ڕاوێژکاری پووتین لەسەر گۆڕانکارییەکانی شەڕی غەززە، مەرجەکانی ڕووسیا بۆ ڕێککەوتن لەسەر ئاگربڕی ئۆکراینا و ڕێکاری چارەسەری کێشەکانی قەفقازی باشووری ئەنجام داوە.

بەڕێز گوین سەبارەت بە پێوەندی ڕووسیا و ئۆکراینا و بلاڕووس دەڵیت کە ئەو سێ وڵاتە لە ڕاستیدا هەر یەک وڵاتن و و فەرهەنگ و شارستانییەت و بەرژەووەندی ژێئۆپۆلۆتیکی یەکگرتوویان هەیە و ئەبێ هەر پێکەوە بن و ناتواننن وڵاتی سەربەخۆ بن ئەگەر ئاوا بێت دەکەونە ژێر کۆنترۆڵی ئیستعماری ڕۆژاواوە.

ناوبراو هەروەها سەبارەت بە مەرجەکانی ڕووسیا بۆ ئاگربڕ لە ئۆکراینا وتی: ئامانج لە ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ئۆکراینا نەهێشتنی نازی و سڤیل کردن کردنی ئۆکراینا بوو و پووتینیش ڕایگەیاندووە کە بە بێ گەییشتن بە ئەو ئامانجانە و لە ئەگەری درێژەی ناردنی چەک و چۆڵی ڕۆژاوا بە ئۆکراینا ناتوانین دانوستانی ئاشتی دەستپێبکەین.

هەروەها لەسەر ڕئگای چارەسەری قەیرانی قەفقازیش وتی مەرجەی سەرەکی بۆ چارەسەری ئەو کێشە وەلانانی ڕادیکالیزم و ڕۆژاوایە چونکوو هەرجۆرە دەستێوەردانێکی ئەمریکا و ئەورووپا دەبێتە هۆی پێکدادان لە ئەو ناوچە.

ئەلکساندر گوین سەبارەت بە ئەو قسەیەی کە وتبووی لیبرالیزم ئایدۆلۆژیای شەیتانییە وتی: لیبرالیزم هەر جۆرە پێوەندییەک لەگەڵ شوناسی بەکۆمەڵ دەبچڕیت. لیبرالیزم هەر لە سەرەتاوە بە دانانیتاک وەکوو بایەخی تەواو و ناوندی جیهان، هەموو ئەگەرەکانی بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی ڕاستییەکان لەناوبرد.

وردە وردە ئەوە نزیکی نیهیلزم بووەتەوە و لە ڕوانگەی خەڵکی ئایینییەوە ئەوە گەڵاڵەیەکی شەیتانی و دژە مەسێحییە.

ناوبراو لەسەر شەڕی غەززە وتی: ئیسرائیل هێزێکی بەوەکالەت بۆ ڕۆژاوای تاک جەمسەرییە لە ناوچەکە و ئەو شەڕ و کۆمەڵکوژییە لە غەززە ئامادەکاری بۆ پێکهێنانی ئیسرائیلی گەورەیە.

342/