AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : mehrnews
دووشەممە

٤ ئازار ٢٠٢٤

٨:١٤:٠٤ د.ن
1442227

یەکێتی هیچ دوژمنێکی لە هەرێمی کوردستان نییە/ بۆ باسی کشانەوەی تورکیا لە خاکی عێراق ناکەن

سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ لە بەغداوە ڕایگەیاند: پەکەکە دوژمنی یەکێتی نییە بەڵام ئەو تۆمەتانەی تورکیای ڕەتکردەوە کە گوایە حزبەکەی پاڵپشتی لە پەکەکە دەکات.

 بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند: "پارتی کرێکارانی کوردستان دوژمنی ئێمە نییە. ئێمە هیچ دوژمنێکمان نییە لە هەرێمی کوردستان."

وتیشی: "ئێمە یارمەتی هیچ گروپێکی چەکداری نادەین لە دژی تورکیا...بەڵام سەرباری ئەوەش هێرشە درۆنییەکانی [تورکیا] بەردەوامن."

بافڵ تاڵەبانی سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکانی تورکیا، داوای گفتوگۆی لە تورکیا کرد و ڕایگەیاند پێویستە ئەنکەرە چاو بە چالاکییە ئەمنییەکانیدا بخشێنێتەوە و "وەکو دوژمن سەیرماننەکات."

سەبارەت بە ڕۆڵی بەغدا لەم پرسەدا، سەرۆکی یەکێتی وتی حکومەتی عێراق دەتوانێت ڕۆڵێکی "باشتر" بگێڕێت

بافڵ تاڵەبانی ڕەخنەی ئەوەی گرت کە گوایە بەردەوام باسی پرسی هەبوون و کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا و هێزەکانی تر دەکرێت لە عێراقدا "بەڵام کەس باس لە هەبوونی هێزەکانی تورکیا ناکات لە ناوچەکە.

342/